بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرجدەکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک، پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت بە هەمان خشتەی مانگی شەش بەڕێوەدەچێت، بڕیارە راستەخۆ پاش گەیشتنی پارەکە، دەست بە دابەشکردنی بکرێت.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر تاوەکو کاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پارەکە بگاتە سەر هەژماری بانکی فیدراڵی لە هەولێر، ئەوا وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم خشتەی مووچە بڵاودەکاتەوە و دەستبەجێ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
باسی لەوەشکرد، پێشبینیدەکرێت لە ماوەی سێ رۆژدا مووچەی سەرجەم وەزارەت، دەستە و دەزگاکان دابەشبکرێت.