هاتوچۆی گەرمیان: کەسێک بە رووداوی هاتوچۆ گیانیلەدەستدا

هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، کەسێک ئۆتۆمبێل لییدا و گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لەبەرامبەر گەڕەکی حەمرین لەسەر رێگای کەلار ـ کفری ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندا تریکان لە هاوڵاتییەکی لەدایکبووی ساڵی 1930ی دا و برینداریکرد، پاشان بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.

دەشڵێت، بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتیی رووداوەکە ئێستا لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share