بەرگریی شارستانیی سۆران: ئاژەڵی دڕندە دەوری کۆمەڵێک هاوڵاتیی داوە و مەترسی لەسەر گیانیان دروستبووە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایدەگەیەنێت، لە گوندی بەرزیوە، ئاژەڵی دڕندە دەوری کۆمەڵێک هاوڵاتیی داوە و مەترسی لەسەر گیانیان دروستبووە.

بەرگریی شارستانیی سۆران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا ئاگادارکراینەوە لەلایەن سێ هاوڵاتیی دانیشتووی پارێزگای هەولێر، کە بەمەبەستی گەشت و سەیران و مانەوە هاتبوونە دەوروبەری گوندی بەرزیوە، لەلایەن ئاژەڵانی دڕندە دەورەدراون و مەترسی لەسەر گیانیان دروستبووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوو تیم رەوانەی شوێنی مەبەست کراوە بە هاوکاریی تیمی پۆلیسی خۆجێی سنوورەکە، بەمەبەستی هاوکاری و پاراستنی گیانیان، لەئێستادا تیمەکانمان گەیشتوونەتە شوێنی هاوڵاتییەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەموو هەنگاوەكانمان لە بەغداد لەچوارچێوەی پاراستنی مافی خەڵك و بەرژەوەندییە باڵاكان بوو

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كرد.…
زیاتر ببینە

یوئێن لەسەر دۆسییەی خۆسوتاندنی هاوڵاتییە ڕۆژهەڵاتییەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کۆمسیاری باڵای پەنابەرانی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر ڕوداوی خۆسوتاندنی هاوڵاتییەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند، “بە دەم پەنابەرەکەوە چووین و بە…
Total
0
Share