بەهۆی گۆشتی خراپ و هیندییەوە قائیمقامیەتی سلێمانی گۆشتفرۆشییەکی داخست

قائیمقمایەتی سلێمانی رایگەیاند، گۆشتفرۆشییەکیان بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکان و فرۆشتنی گۆشتی هیندییەوە داخستووە و رێکاری یاساییش بەرامبەر خاوەنەکەی دەگیرێتەبەر.

لە راگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایکرد، “بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکان و گوێنەدان بە تەندروستیی هاوڵاتییان، لیژنە هاوبەشەکان گۆشتفرۆشی شازادیان لە گەڕکی راپەڕین داخست و رێکاری یاسایی لەگەڵ خاوەنەکەی دەگرێتەبەر”.

ئاماژە بەوەکراوە، لەو گۆشتفرۆشییەدا دەستگیراوە بەسەر بڕێکی زۆر لە گۆشتی هیندیدا کە ئامادەکرابوو بکرێت بە قیمە.

قائیمقامیەتی سلێمانی دەڵێت، دوای ئەوەی پشکنین بۆ ماڵی خاوەنی گۆشتفرۆشەکە کرا، دەست بەسەر نزیکەی 40 کیلۆگرام گۆشتی بێ مۆر لەماڵەکەیدا گیرا.

بەپێی راگەیەندراوی قائیمقامیەتی سلێمانی، لەلایەن لیژنەکانیانەوە گۆشتفرۆشی شازاد داخرا و خاوەنەکەشی سەرجەم رێکارە یاساییەکانی لەگەڵدا دەگیرێتەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قـ.ـەیس خـ.ـەزعەلی پیرۆزبایی یادی 51 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات

قـ.ـەیس خـ.ـەزعەلی ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق پیرۆزبایی یادی 51 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بافڵ…
زیاتر ببینە

داواكاریی مامۆستایانی مانگرتووی سلێمانی گەیەندرایە سودانی

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، داواكاریی مامۆستایانی مانگرتووی سلێمانیمان گەیاندە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق…
Total
0
Share