وەزارەتی خوێندنی باڵا داوای ئاماری دەرچووان دەکات

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، سەرقاڵی ئامادەکردنی ئاماری دەرچووانی سێ یەکەمەکان، بەشە پزیشکییەکان و هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکانن بۆ رەشنووسی بودجەی خەمڵێنراوی ساڵی 2026.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، لە گشتاندنێکدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە ئاڕاستەی سەرجەم زانکۆ و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان کراوە، زانکۆکان رادەسپێرێت لە ماوەی یەک مانگدا ئاماری گشتیی دەرچووانی سێ یەکەمەکان، دەرچووانی پزیشکیی گشتی و بەشە پزیشکییەکان، هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکان، ئەوانەی تاوەکو ئێستا دانەمەزراون، بۆ ساڵانی 2017  – 2018 تاوەکو 2024 – 2025 رەوانەبکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، مەبەست لەم گشتاندنە ئەوەیە کە دەرچووانی ئاماژەپێکراو، لە پێویستییەکانی میلاکات و رەشنووسی بودجەی خەمڵێنراوی ساڵی 2026 جێگەیان بۆ بکرێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشڕەو مەلا وەیسی بۆ کەناڵە مۆرەکە: سەیرە بەناو کەناڵێکی کوردی بیت کەچی بە عوقدەی دوژمنکارانە تەماشای سلێمانی و خەڵکەکەی بکەیت

پێشڕەو مەلاوەیسی، ڕۆژنامەنووس و میدیاكار لە وتارێکدا لەژێر ناونیشانی “کەناڵە مۆرەکە، فاوڵ” دەنووسێت، “سەیرە بەناو كەناڵێكی كوردی بیت،…
Total
0
Share