زانکۆی سلێمانی دەبێتە ئەندامی تۆڕی کاریگەریی ئەکادیمیی نەتەوەیەکگرتووەکان

زانکۆی سلێمانی دەبێتە ئەندامی تۆڕی کاریگەریی ئەکادیمیی نەتەوەیەکگرتووەکان، کە 1600 دامەزراوەی ئەکادیمی لە کۆی 150 وڵات لە سەرتاسەری جیهاندا لەخۆدەگرێت.

زانکۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە رێککەوتی 21ی ئازاری 2024دا، زانکۆی سلێمانی بە فەڕمی بووە ئەندامی تۆڕی کاریگەریی ئەکادیمیی نەتەوەیەکگرتووەکان، کە 1600 دامەزراوەی ئەکادیمی لە کۆی 150 وڵات لە سەرتاسەری جیهاندا لەخۆدەگرێت.

لە راگەیەندراوەکەی زانکۆی سلێمانیدا هاتووە، کاریگەریی ئەکادیمیی نەتەوەیەکگرتووەکان دەستپێشخەرییەکی جیهانییە و هانی زانکۆکان دەدات پێکەوە کار بۆ ئامانجە درێژخایەنەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بکەن، لەڕێی ئەندامێتی لەم تۆڕەدا، زانکۆی سلێمانی دەتوانێت سوود لەو ۆرکشۆپ و بەرنامەی راهێنانانە وەربگرێت کە پەیوەستن بە ئامانجەکان، جگە لەوەش زانکۆی سلێمانی (ئامرازێکی ئۆنلاین)ی دەخرێتە بەردەست کە هاوکاریی زانکۆ دەکات لە چۆنیەتی کارکردنی لەسەر ئامانجەکان و لەمەودا زانکۆی سلێمانی دەشتوانێت بابەت دەربارەی ئامانجەکان لە ماڵپەڕی UNAIدا بڵاوبکاتەوە.

زانکۆی سلێمانی لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دەکات، لە ڕێگەی ئەنجامدانی چالاکی لەناو و دەرەوەی زانکۆدا، لە ئێستادا زانکۆی سلێمانی سەرقاڵی بڵاوکردنەوەی هۆشیارییە لەسەر ئامانجەکان و کاریش بۆ بەدیهێنانیان دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تاوانه‌ و سزاده‌درێت.. ڕه‌گه‌زنامه‌ى سلێمانى هاوڵاتییان له‌ دیارده‌یه‌كى نایاسایی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

بەڕێوەبەرایەتیی ڕەگەزنامەی سلێمانی هاوڵاتییان له‌ دیارده‌یه‌كى نایاسایی ئاگادارده‌كاته‌وه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌ و ده‌ڵێت، هه‌ر كه‌سێك له‌ بری‌ كه‌سێكی‌…
زیاتر ببینە

وتەبێژی یەکێتی لە بەغداد لەگەڵ نوێنەری زۆربەی کەناڵ پێگە کوردی و عەرەبییەکانی عێراق کۆبووەوە

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ نوێنەرانی کەناڵە کوردی و عێراقییەکان کۆبووەوە ستایشی یەکگرتوویی و پێکەوە کاردنیانی کرد. کاروان…
Total
0
Share