فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی بەغداد: درۆنەکەی ناوچەی سەوز بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە کەوتووەتەخوارەوە

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی بەغداد، راگەیەندراوێکی رەسمیی لەبارەی ئەو درۆنەوە بڵاوکردەوە کە لە ناوچەی سەوزی بەغداد کەوتەخوارەوە.

لە راگەیەندراوەکەی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی بەغداد هاتووە، ئەو درۆنەی لە ناوجەرگەی ناوچەی سەوز لە بەغداد کەوتووەتەخوارەوە، ئامانجەکەی تەنیا تۆمارکردنی ڤیدیۆی ناوچەکە بووە و لە نزیک باڵەخانەی دادگای فیدراڵی کەوتووەخوارەوە.

باسی لەوەشکردووە، “کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە تەنیا بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە بووە، هیچ چەکێکی هەڵنەگرتووە و تەواوی دەنگۆکانی دیکە رەتدەکەینەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیلان غەفور: ئەگەر ئەمڕۆش دانیشتنەکە ئەنجامبدرایە نزار ئامێدی دەنگی تەواوی دەهێنا و دەردەچوو

وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، نزار ئامێدی تاکە کاندیدی یەکێتییە و لەگەڵ پارتی…
Total
0
Share