توێژینەوەیەکی نوێ ئەوە نیشاندەدات، کە خراپ بەکارهێنانی ئامێرە زیرەکەکان پەیوەستە بە کەمیی متمانەبەخۆبوونمان و ئەمەش زیان بە توانای تێگەیشتن و سەرنجی مرۆڤ دەگەیەنێت.
گۆڤاری ژینگە و تەندروستیی ئەمریکی لە توێژینەوەیەکدا ئاشکرایکردووە، لەئێستادا زۆرێک لە مرۆڤەکان لە وڵاتە پیشەسازییەکان خاوەنی ئامێری زیرەکن و بەکاریاندەهێنن، ئالودەبوونیش بەم ئامێرانەوە، هۆکارە بۆ تەنیاکەوتن و کێشەی کەمیی متمانەبەخۆبوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوانەی ئالودەی ئامێرە زیرەکەکانن و ئەو نیشانانەیان تێدا دەرکەوتووە، کاتێک ئامێرە زیرەکەکان کەمتر بەکاردەهێنن، کەمتر نیشانە دەروونییە نەرێنییەکانیان تێدا دەردەکەوێت.
توێژینەوەکە بەسەر دوو قۆناغدا دابەشکرابوو، لە قۆناغی یەکەمدا توێژەرەکان رۆژانە بۆ ماوەی کاتژمێرێک مۆبایلیان دەدا بە بەشداربووەکان، کە ژمارەیان 111 بەشداربوو بوو، دواتر و لە قۆناغی دووەمدا، ماوەکەیان بەو شێوەیە لێکرد کە بەشداربووەکان بۆ ماوەی حەوت رۆژ چەندە پێیانخۆشە ئامێرە زیرەکەکانیان بەکاربهێنن، لە دەرەنجامدا، کۆی یادەوەری، رەفتار، توانای بیستن و بینین، توانای لێکدانەوە و سەرنجیان کەمبووەوە و زیانی بەرکەوت، پێویستیان بە کاتێکی زیاتربوو بۆ سەرنجدان و تێگەیشتن لە شتەکان.