نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوەکانی و ئەمڕۆ نرخی یەک ئۆنسە بە سێ هەزار و 648 دۆلارە.

ئەمڕۆ هەینی نرخی زێڕ بۆ بەرزترین ئاستی خۆی لە مێژوودا بەرزبووەوە و یەک ئۆنسە بە سێ هەزار و 648 دۆلار لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکرا.

گۆڕانکارییە جیۆپۆلەتیکییەکان، سیاسەتە داراییەکانی ئەمریکا، جەنگ و ئالنگارییە سیاسییەکان و کەمبوونەوەی کانزاکە، نرخەکەی لە جیهاندا بەرەو بەرزبوونەوە بردووە.

بەپێی پێشبینییەکان نرخی زێڕ بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە و تا کۆتایی ئەمساڵ نزیکدەبێتەوە لە چوار هەزار دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share