بەگوێرەی ئاماری کۆمسیۆن، ژمارەی کاندیدە دوورخراوەکانی هەڵبژاردن گەیشتە 788 کەس.
بەگوێرەی ئاماری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، تاوەکو 9ی ئەم مانگە، ژمارەی ئەو کاندیدانەی دوورخراونەتەوە گەیشتووەتە 788 کەس.
هەر بە گوێرەی ئامارەکە، 53 کاندیدی دوورخراوە لەدوای تانەدان گەڕێندراونەتەوە.
بڕیارە رۆژی 11ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، لایەنە سیاسییەکانی وڵاتەکە کێبڕکێی بەدەستهێنانی کورسییەکانی ئەنجومەنەکە دەکەن.