بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێک لە زێی گەورە خنکا.
لە راگەیەندراوێکی بەرگریی شارستانیی هەولێردا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی 5ـی 9ـی 2025، کاتژمێر 5ـی ئێوارە، ئاگادارکراینەوە لە رووداوێکی خنکان لە زێی گەورە لە قەزای خەبات و دەستبەجێ تیمی بنکەی پاراستنی رووباری خەبات گەیشتنە شوێنی رووداوەکە؛ کاتژمێر 05:50 خولەک تەرمەکەیان دۆزییەوە و دواتر رەوانەی پزیشکی داد کرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، هاوڵاتییەکە ناوی (شەمسەدین ئیبراهیم محێدین)ـە و تەمەنی 29 ساڵە، دانیشتووی قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێرە و بە نەتەوە کوردە، ژیانی هاوسەرگیریی پێکنەهێناوە.
داواش لە هاوڵاتییان دەکات، پابەندی رێنماییەکانی بەرگریی شارستانی بن و لەو جێگایانەی کە جێگای مەترسیین بۆ ژیانیان، مەلەوانی نەکەن.