شاسوار عەبدولواحید بە پێنج مانگ زیندانیکردن سزادرا

دادگای سلێمانی بڕیاری پێنج مانگ زیندانیکردنی بۆ شاسوار عەبدولواحید دەرکرد.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری سلێمانی گواستییەوە، “ئەمڕۆ دادگا بڕیار پێنج مانگ زیندانیکردنی بۆ شاسوار عەبدولواحید دەرکردووە و پرۆسەی دادگاییەکە کۆتاییهاتووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بڕیارەکە لەسەر داوای یاسایی شادی نەوزاد پەرلەمانتاری پێشووی کوردستان دراوە”.

جگە لەم داوایەی لە دژی شاسوار عەبدولواحید تۆمارکرابوو، زیاتر لە 70 داوای یاسایی دیکە لەسەر ناوبراو تۆمارکراوە، بڕیارە لە داهاتوودا دادگا لەبارەیانەوە بڕیار بدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو منداڵەی لە سلێمانی دۆزرایەوە، کەسوکارەکەی دەستبەرداری منداڵێكی دیکەشیان بوون

بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتیی سلێمانی رایگەیاند، ئەو منداڵەی لە سلێمانی دۆزرابووەوە، کەسوکارەی دەستبەرداری منداڵێکی دیکەش بوون. بێستوون جەبار بەڕێوەبەری…
Total
0
Share