پڕۆژەی دووسایدکردنی رێگەی دوکان-چوارقوڕنە لە چ قۆناغێکدایە؟

ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەی رێگەی دوکان-چوارقوڕنە رایدەگەیەنێت، پڕۆژەکە گرنگییەکی یەکجار زۆر هەیە وەک رێگەیەکی جێگرەوە لەنێوان چەندین ناوچەدا.

قاسم محەمەد، ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەی رێگەی دوکان-چوارقوڕنە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ناوی پڕۆژەکە بریتییە لە، پڕۆژەی دووسایدکردنی رێگەی دوکان- چوارقوڕنە، قۆناغی دوو و سێ، کە لە دوکانەوە دەستپێدەکات تاوەکو یەکتربڕی هیزۆپ و درێژییەکەی 35 کیلۆمەترە، پڕۆژەکە لە قۆناغی یەکەمدا، 25 کیلۆمەتر بووە، لەنێوان هیزۆپ-رانیە، کە ئەو قۆناغەی پڕۆژەکە تەواوبووە”.

وتیشی، “پێشتر پڕۆژەکە بەهۆی قەیرانی داراییەوە وەستابوو، بەڵام ئێستا بە ناوێکی نوێوە، تیایدا قۆناغی دووەم و سێیەم، بە گوژمەی 243 ملیار دینار بەیەکەوە پەیوەستکراون، کارکردن لەم قۆناغەدا لە 19ی ئابی ساڵی رابردوو دەستیپێکردووە، تاوەکو دەستپێکردنی وەرزی بارانبارین کارەکان بە چڕی بەڕێوەدەچوون، بەڵام پاش بارانبارین، زیاتر دەتوانین کاری بڕین و کارکردن لە ئاوبارەکانی پڕۆژەکە ئەنجامبدەین”.

ئەوەشی خستەڕوو، “ئەم پڕۆژەیە گرنگییەکی یەکجار زۆر هەیە، چونکە دەبێتە رێگەیەکی جێگرەوە لەنێوان سلێمانی-ئیدارەی راپەڕین، سلێمانی-هەولێر، پڕۆژەکە تاوەکو ئەمکاتەی ساڵ دەبوو %17ی تەواوبووبێت، بەڵام بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە %13ی تەواوکراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا: بەهۆی گرفتێکەوە بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەتەوە

وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، کیشە دروستبووە و 700 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەتەوە. وەزارەتی کارەبای هەرێم بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوبەشانی…
زیاتر ببینە

سەرۆکی لیژنەی دارایی: بە حکومەتی هەرێممان وت دەبێت بە بانکیکردنی مووچە لە رێگەی بانکە فیدڕاڵییەکانەوە بێت

سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی…
زیاتر ببینە

سەرۆك كۆماری عێراق: هاوكاردەبین لە چارەسەركردنی پرسی بودجە و شایستە داراییەكانی هەرێم و فەرمانبەران

سەرۆك كۆماری عێراق رایدەگەیەنێت، هاوكاردەبن لە چارەسەركردنی پرسی بودجە و شایستە داراییەكانی هەرێم و فەرمانبەران. بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی…
Total
0
Share