پسوڵەی خۆراکی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی رایگەیاند، بەشێک لە هاوڵاتییان کێشەکەیان چارەسەربووە و بۆ مانگی هەشت دەتوانن بەشە خۆراک وەربگرن.

بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، رایگەیاند،  ئەو هاوڵاتییانەی کە بەهۆی هەرکێشەیەکەوە لە مانگی شەش و حەوت نەیانتوانیوە داخڵی ئەپڵیکەیشنی بە ئەلەکترۆنیکردنی کۆبۆنی بەشە خۆراک ببن بەهۆی ئەوەوە ناویان لە لیستی بەشەخۆراک و ئارددا نییە، لە مانگی هەشت کێشەکانیان چارەسەربووە.

دەشڵێت، ئەو هاوڵاتییانە بۆ مانگی هەشت ناویان دەچێتەوە ناو لیستی خۆراک و ئارد و دەتوانن لەلای بریکارەکانیان وەریبگرن.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی: لیستى مووچەى مانگى ئایار ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کراوە

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لیستی مووچە ئامادەیە و ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کراوە. یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی ڕایگەیاند،…
Total
0
Share