شاسوار عەبدولواحید دەبرێتەوە بەردەم دادوەر

بڕیارە ئەمڕۆ شاسوار عەبدولواحید جارێکی دیکە ببرێتەوە بەردەم دادوەر و بڕیار لەبارەی دۆسیەکەیەوە بدرێت.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە دووەم دادبینی شاسوار عەبدولواحید لە دادگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت و پێدەچێت دادوەر بڕیار لەبارەی دۆسیەکەیەوە بدات.

ئاشکراشیکرد، ژمارەی ئەو داوا یاساییانەی لە دژی شاسوار تۆمارکراون بۆ 79 داوا بەرزبوونەتەوە، کە 70 یان سکاڵای خاوەن پشکەکانی چاڤیلاندن و پێنج سکاڵاش لەلایەن فەرمانگەکانەوە تۆمارکراون بەهۆی پابەندنەبوون بە دانەوەی قەرزەکانی.

شاسوار عەبدولواحید لە شەوی 12 ی ئەم مانگەوە دەستگیرکراوە، تا ئێستا نازاندرێت ئەمڕۆ دادوەر بڕیاردەدات بە بارمتەی یاسایی ئازادبکرێت یان لە زیندان دەمێنێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكی دەستگیركرد كێبڵی كارەبای دزیبوو

پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردەوە، مەفەرەزەكانیان تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە كێبڵی كارەبای كۆمپانیایەكی دزیبوو. لە ڕاگەیەندراوێكدا بە ڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی…
Total
0
Share