حەمەی کاک هەمزە: هیچ هێزێک هەڵی نەکوتاوەتە سەر ماڵەکەم

حەمەی كاك هەمزە، رایگەیاند، هیچ هێزێک هەڵی نەکوتاوەتە سەر ماڵەکەم.

حەمەی كاك هەمزە، کەسایەتیی رانیە و دۆڵی شاورێ لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت، لەبەیانیی ئەمڕۆوە بابەتێك لە سۆشیال میدیا گەرمكراوەتەوە كە گوایە هێزێك داخڵ بە رانیە بووە بەمەبەستی هەڵكوتانە سەرماڵی ئێمە، بەڵام لە رابردووش ئەگەر هەڵە تێگەشتنێك هەبوبێت ئێستا هیچ ئاسەوارێكی ئەو بابەتە لای ئێمە بوونی نییە و ئێمە خۆمان بە یەكێتی دەزانین و وابەستەی هیچ كەسێكیش نین كە گرفتی هەیە بەهەر جۆرێك بێت.

دەشڵێت، “ئەوانەشی هەوڵی چەواشەكاری وتێكدانی نێوانی ئێمە و یەكێتی دەدەن زۆر بەهەڵەدا چوون، چونكە ئێمە بەخوێن وابەستەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share