کەشناسیی هەرێم: خۆڵبارین لە گەرمیان زیاتردەبێت

کەشناسیی هەرێم، رایگەیاند، خۆڵبارین بەردەوامدەبێت و لە گەرمیان زیاتر دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان  ساماڵ و تۆز و خۆڵ دەبێت، کاریگەریى ئەم تۆز و خۆڵەى بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانى گرتووەتەوە ئەمڕۆ بەردەوامدەبێت لە هەندێک کاتدا کەمدەبێتەوە لە هەندێک کاتدا زیاددەکاتەوە، سنوورى ئیدارەى گەرمیان شەپۆلى خۆڵبارین زیاتردەبێت لە هەندێک کاتدا سنوورى ئیدارەى زاخۆ و پارێزگاى دهۆک کاریگەریى خۆڵبارین کەمتردەبێت .

دەشڵێت، پلەی گەرمی لە هەندێک ناوچە نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و لە هەندێک ناوچەش نزمدەبێتەوە.

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە کەشناسیی هەرێم دەڵێت، سبەینێ دووشەممە ئاسمان  ساماڵ دەبێت و کاریگەریى تۆزوخۆڵ لەسەر بەشێک لە ناوچەى جیاجیا دەبێت، پلەی گەرمی کەمێک نزمدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر :  42 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 40 پلەی سیلیزی

دهۆک :  41  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 44 پلەی سیلیزی

زاخۆ  :  42 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی

سۆران : 40 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 31 پلەی سیلیزی

گەرمیان 44 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: ئەمڕۆ بڕیارەکەی ئەنجومەنی دەوڵەت رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکرێت

سەرچاوەیەک رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجومەنی دەوڵەت رەشنووسی بڕیاری کۆبوونەوەکەی ئاڕاستەی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکات. بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک، ئەمڕۆ…
زیاتر ببینە

لە قەڵادزێ کەسێک دەستگیرکرا وێنەی کچێکی بڵاوکردووەتەوە و پارەی لێوەرگرتووە

پۆلیسی ڕاپەڕین تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد کە وێنەی نەشیاوی کچێکی بڵاوکردووەتەوە و لەبەرامبەر پارەدا سڕیوییەتیەوە، دوای دەستگیرکردنیشی دانیناوە بە تاوانەکەیدا.…
Total
0
Share