ئێران: هێرشبکرێتەوە سەرمان رێوشوێنی توندتر دەگرینەبەر

سوپای ئێران هۆشداری دەداتە ئەمریکا و ئیسرائیل لە ئەگەری ئەوەی دووبارە هێرشبکەنەوە سەر ئەو وڵاتە و دەڵێت، رێوشوێنی توندتر دەگرینەبەر.

سوپای ئێران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، “جارێکی دیکە هۆشداری دەدەینە ئەمریکا و ئیسرائیل کە لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی هەر هێرشێک بۆسەر وڵاتەکەمان، رێوشوێنی توندتر لە جاران دەگرینەبەر”.

جەختی لەوەشکردەوە، “هەر هەڵەیەک یاخود هەڵسوکەوتێکی دوژمکارانە بەرامبەرمان، کاردانەوەیەکی بەهێزتر و توندتری لێدەکەوێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share