یەكێتی بۆ پارتی: بە یەكڕیزی رێڕەوی حوكمڕانی راستدەكرێتەوە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە بۆنەی یادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند، بە بۆنەی تێپەڕبوونی  79ساڵ بەسەر دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێوە و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دەكەین.

دەشڵێت، بەم بۆنەیەوە جەخت لەسەر پێویستیی یەكڕیزیی هێزە سیاسییەكانی كوردستان، بە تایبەتیش یەكێتی و پارتی، دەكەینەوە لە پێناوی پێكهێنانی حكومەتێكی پتەو و كارا كە ئەركی چاكسازی و راستكردنەوەی رێڕەوی حوكمڕانی بگرێتە ئەستۆ، لە رێی سەرخستنی ویستی گەلەكەمان لە دابینكردنی ماف و شایستە دەستورییەكانی لە عێراق، بە تایبەتیش مووچە و شایستە داراییەكانیان، لەسەروبەندی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەراندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیاد جەبار: لەبارەی پاشەكەوتی مووچەوە بە یاسا حكومەت پابەندكراوە كە قەرزداری مووچەخۆرانە

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بۆ پاشەكەوتی مووچە حكومەتی هەرێم بە یاسا پابەندكراوە كە قەرزداری مووچەخۆرانە…
Total
0
Share