ئەگەر ئۆتۆمبێلەکانتان دەبڵ ئەکسل نییە هاتوچۆی ئەم شوێنانە مەکەن

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران رایدەگەیەنێت، ئەگەر ئۆتۆمبیلەکانتان دەبڵ ئەکسل نەبێت و زنجیردار نەبێت، هاتوچۆ هەندێک ناوچە مەکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران رایگەیاند، ئاگاداری شوفێران و هاوڵاتییان دەکەین، کەوا هاتوچۆکردن لە رێگەکانی چۆمان بۆ حاجی ئۆمەران، سۆران بۆ سیدەکان، بەتایبەتی لۆفەکانی سەری بەرد، زینی وەرتێ ئەستەم و زەحمەتە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر ئۆتۆمبیلەکانتان دەبڵ ئەکسل نەبێت و زنجیردارنەبێت هاتوچۆ بۆ ئەو شوێنانە مەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لە ئاستی یەكتربڕی تۆفیق وەهبی دەكرێتەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، “بە خۆشحاڵییەوە سبەی كاتژمێر 8ی سەرلەبەیانی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود بەشی شەقامە…
Total
0
Share