کێشەیەک بۆ ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێم دروستدەبێت

سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان رایدەگەیەنێت، بۆ ساڵی نوێی خوێندن کێشەی کەمی مامۆستا لە ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێم دروست دەبێت.

عیسا حسێن سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان رایگەیاند، “بۆ ساڵی نوێی خوێندن دوو کێشەی گەورە هەیە، کە یەکەمیان کێشەی دابەشنەکردنی مووچەیە، کێشەی دووەمیان کێشەی کەمی ژمارەی مامۆستای میلاکە لە ناوەندەکانی خوێندن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ناوەڕاستی خوێندنی ساڵی رابردوو ژمارەیەکی زۆر مامۆستا خانەنشین بوون، هەرچەندە ساڵی پار هەرچۆنێک بوو خوێندن تەواوکرا، بەڵام بۆ ئەمساڵی خوێندن کێشەکە زۆر جدییە و دەبێت چارەسەربکرێت.

ئاشکراشیکرد، زۆرینەی ئەو مامۆستایانەی خانەنشین بوون لە ناوەندەکانی خوێندنی ناوشارەکان بوون، کە وەزارەتی پەروەردە تا ئێستا هیچ بڕیارێکی نییە بە مامۆستای گرێبەستی نوێ یاخود بە مامۆستای میلاک پڕیبکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نزار ئامێدی: یەکێتی بە شێوەیەکی کارا لە چەسپاندنی بەهاکانی ئازادی بەشداربووە

نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراق، بەبۆنەی یادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە. دەقی پەیامەکە: بەبۆنەی 51ەمین ساڵیادی دامەزراندنی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی كارەبا: زیادكردنی بەرهەمی كارەبا پێویستی بە سووتەمەنی و بودجە هەیە

وەزارەتی كارەبای هەرێم هۆكاری كەمبوونەوەی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی ئاشكرادەكات و جەختیشدەكاتەوە زیادكردنی بەرهەمی كارەبا پێویستی بە سووتەمەنی…
Total
0
Share