جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، سەروەریی یاسا و بەهێزیی دامەزراوەکانی حکومڕانی بنەمایەکی سەرەکین بۆ پاراستنی سەقامگیری و گەشەسەندنی هەر وڵاتێک.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، لەگەڵ بریجیش کومار، کونسوڵی گشتیی نوێی هیندستان باسمان لەوەکرد کە بۆ گەشەپێدانی کوردستان هاوکات لەگەڵ کارکردن بۆ چەسپاندنی سەروەریی یاسا و بەهێزترکردنی دامەزراوەکان، کار دەکەین بۆ بەهێزترکردنی کەرتی تایبەت و پەرەپێدانی کارسازی و تواناکانی هێزی کاری گەنجان لە بوارە جیاوازەکاندا.
دەشڵێت، داواشمان کرد وەکچۆن لە رابردوودا حکومەتی هیندستان لە بواری کارسازی و پەرەپێدانی تواناکان هاوکار بووە، لە داهاتوودا لەمبارەیەوە زیاتر هاوکاریی هەرێمی کوردستان بکات.