بافڵ جەلال تاڵەبانی: نابێت راگەیاندنی یەکێتی بەشێک بێت لە کێشەکان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا رەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی، عیماد ئەحمەد، لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری، نەجمەدین فەقێ، لێپرسراوی بۆردی هۆشیاری و لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندن ئامادەبوون. هەڤاڵ عیماد ئەحمەد روونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەرک، گۆڕانکاری و رێکخستنەوەی میدیای یەکێتی پێشکەشکرد و جەختی لە پابەندبوون بە سیاسەتی میدیایی پیشەیی، کوردستانی و بەرپرسیارانەی یەکێتی کردەوە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی ماندووبوون و رۆڵی پیشەییانەی میدیاکارانی یەکێتی کرد کە بە ئەمانەتەوە ئەرکەکانیان رادەپەڕێن و پابەند بە ستراتیجی نیشتمانی و هاوسەنگیی یەکێتییانە پەیامەکانیان دەگەیەنن و وتی، “ئەمە ئەو رێگا دروستەیە کە میدیاکانمان لە میدیاکانی دیکە جیادەکاتەوە”.

لەبارەی ئەرکی میدیاکانی یەکێتی لەم قۆناغەدا، سەرۆک بافڵ تیشکی خستەسەر گۆڕانکارییەکان و سیاسەتی کارکردنی میدیایی بۆ ئەم قۆناغە روونکردەوە و رایگەیاند، “نابێت راگەیاندنی یەکێتی بەشێک بێت لە کێشەکان، بەڵکو دەبێت بەشێک بێت لە چارەسەر، پاراستنی یەکڕیزی و زاڵکردنی زمانی دیالۆگ، ئەمەش بە پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی سەنگین و هاوسەنگ لەسەر بنەمای ئیتیک و پیشەی راگەیاندن دەبێت و پێویستە هەرگیز لە وتنی راستییەکان سڵ نەکەنەوە”.

لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختی لە پێویستیی گەشەپێدانی لایەنی هۆشیاری و رۆشنبیری لە سەرجەم ئۆرگانەکان کردەوە. هەروەها سوپاسی هەڤاڵانی مەکتەبی هۆشیاری کرد و داوایلێکردن زیاتر گرنگی بە چالاکییەکانیان بدەن و هاوکاربن لەگەڵ دامەزراوەکانی دیکەی یەکێتی و خۆیان لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی سەردەم بگونجێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی لەبارەی دامەزراندنی كارمەندانی خۆبەخش و ڤاكسینەوە زانیاریی نوێ ئاشكرادەكات

بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی دامەزراندنی كارمەندانی خۆبەخش كراوە، هاوكات زانیاریی نوێ لەبارەی چارەنووسی…
زیاتر ببینە

سەعدی ئەحمەد پیرە: یەکێتی بەهیچ شێوەیەک داوای لابردنی کورسیی پێکهاتەکانی نەکردووە

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، “یەکێتی بەهیچ شێوەیەک و هیچ جارێک داوای لابردنی کورسیی پێکهاتەکانی نەکردووە”. سەعدی ئەحمەد…
Total
0
Share