عێراق دوو رێگای نوێ بۆ هەناردەی نەوتی عێراق دەدۆزێتەوە

وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، تاووتوێی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە رێگای بۆری نەوتی بانیاسی سوریا و تەرابلوسی لوبنان دەکەن.

ئەمڕۆ لە شاری بە‌غداد حیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق و محەمەد بەشیر وەزیری وزەی سوریا کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا حیان عەبدولغەنی خواستی عێراقی بۆ کاراکردنی هێڵی گواستنەوەی نەوتی کەرکوک- بانیاس کردەوە و رایگەیاند، بۆ کاراکردنەوەی هێڵەکە یان هێڵە کۆنەکە نۆژەندەکەنەوە، یاخود هێڵی نوێ دادەمەزرێنن.
بۆرییەکە لە ساڵی 1952 کەوتووەتە کار کە نەوتی کێڵگەی نەوتی کەرکوکی بۆ بەندەری بانیاسی سوریا گواستووەتەوە و ماوەیەکی زۆریشە لەکارکەوتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ئەنبار تۆمەتبارێک بە نزیکەی دوو ملیۆن حەبی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە ئەنبار دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی بە نزیکەی دوو ملیۆن حەبی هۆشبەرەوە ڕاگەیاند. لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share