کەشناسیی هەرێم: مەودای بینین کەمبووەتەوە

کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، مەودای بینین کەمبووەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، دواى هاتنى شەپۆلێکى تۆز و خۆڵ لە ناوەڕاست و باشوورى عێراق و، درێژبوونەوەى کاریگەرییەکەى بۆ سەر هەرێم، مەوداى بینین بۆ کەمتر لە 5 کیلۆمەتر کەمبووەتەوە.

دەشڵێت، پێشبینیدەکرێت کاریگەریی ئەم تۆز و خۆڵە تاوەکو سبەى بەیانى لەسەر هەرێم بمێنێتەوە.

مەوداى بینین لە هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم:

هەولێر 5 کیلۆمەتر

کەرکوک 4 کیلۆمەتر

شەمامک 7 کیلۆمەتر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share