شارەزایەکی کەشناسی: لە 17ی ئەم مانگەوە یەکەم قۆناغی دابەزینی پلەی گەرمی دەستپێدەکات

شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، لە 17ی ئەم مانگەوە یەکەم قۆناغی دابەزینی پلەی گەرمی دەستپێدەکات.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە 14ی ئابی2025، لە ئیدارەی راپەڕین، سنووری سلێمانی، بەشێکی ناوچەکانی هەڵەبجە، گەرمیان و کەرکوک بای باکوور و باکووری رۆژهەڵات چالاکدەبێت.

وتیشی، لە 14، 15 و 16ی مانگ – لە هەندێک کاتدا بای باکوور و باکووری رۆژهەڵات مامناوەند بۆ بەهێز چالاک دەبێت 35 بۆ 55 کیلۆمەتر دەبێت ، بەپێی شوێن و کات گۆڕانکاری روودەدات، ئاسمان تەواو پاک و شین دەبێت و خۆڵ نابارێت، بە فۆڕماتی کەش ناسراوە ، ئاسمان لە دوکەڵی کارگەکان و خۆڵبارین و ناڕوونی پاکدەکاتەوە.

پشتیوان پێنجوێنی باسی لەوەشکرد، لە 17ی مانگ بە دواوە یەکەم قۆناغی دابەزینی پلەی گەرمی دەستپێدەکات .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو خوێندکارانەی فۆرمی بەشداریکردنیان لە تاقیکردنەوەکانی وەرگرتن لە کۆلیژەکانی بەھرەداران کردووە ئاگاداردەکرێنەوە

وەزارەتی پەروەردە ئەو خوێندکارانەی فۆرمی بەشداریکردنیان لە تاقیکردنەوەکانی وەرگرتن لە کۆلیژەکانی بەھرەداران کردووە لەبارەی کات و شوێنی تاقیکردنەوەکان…
زیاتر ببینە

دیار نییە مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە مووچە وەردەگرن یاخود نا

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، تائێستا بریار نەدراوە سێشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش بکرێت لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەدا.…
Total
0
Share