زلێنسکی: بە شێوازی ئاشتییانەش دەستبەرداری خاکەکەمان نابین

ڤۆلۆدیمیر زلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا رایدەگەیەنێت، بەرگری لە مافی ئازادی و سەروەریی خۆیان دەکەن و بە ئاشتییانەش دەستبەرداری خاکەکەیان بۆ رووسیا، نابن.

زلێنسکی لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد، گەلی ئۆکرانیا شایستەی ئاشتییە، بەڵام ئاشتییەک کە بە دادپەروەرانە بێتەدی، پێویستی بە لێکتێگەیشتنێکی روون هەیە لەلایەن هەموو هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان.

ئەوەشی وت، کۆتاییهێنان بە شەڕەکە لە ئەستۆی رووسیایە، چونکە ئەوان ئەو لایەنە بوون کە دەستیانپێکردووە و هەر خۆیشیان بەردەوامن لە درێژکردنەوەی شەڕەکە.

باسیلەوەشکرد، هەڵوێستی ئۆکرانیا سەبارەت بە پرسی خاکەکەی لە دەستووردا چەسپاوە و، هیچ بوارێک نییە بۆ پاشەکشەکردن یان دەستبەرداربوون لێی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئێران: ئامادەین بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا

وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا. عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی…
Total
0
Share