محەمەدی حاجی مەحمود: پێویستە لە بەغداد بکشێینەوە

محەمەد حاجی مەحمود سكرتێری پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان

لە ساڵیادی 49 ساڵە دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستاندا سەرۆکی ئەو حزبە داوای لە لایەنە سیاسییەکان کرد کە لە بەغداد بکشێنەوە و ئەنجومەنێکی سیاسی دروستکەن.

محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، ”هەموو شتێک لەگەڵ بەغداد تاقیکراوەتەوە، کورد نەوت و داهاتی رادەستی بەغداد کردووە، ئەوەی کە ئامادە نییە و کوردی قبوڵ نییە حکومەتی عێراقە”.

جەختی لەوەش کردەوە، ”باشترین چارەسەر بۆ خەڵکی کوردستان ئەوەیە هێزە سیاسییەکان کۆببنەوە و ئەنجومەنێکی سیاسی دروستبکەن بۆ هەموو لایەنەکان، پاشان داهاتی کوردستان کۆبکەنەوە و بکشێنەوە لە بەغداد، ئەوەی کە هەمانە و بەشدەکات بودجە و مووچەی خەڵکی کوردستانی لێبدەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: خزمەتكردنی خەڵكی سلێمانی بە ئەركی خۆمان دەزانین و باشتركردنی گوزەرانیان كاری لەپێشینەمانە

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پەیامێكی بەبۆنەی ساڵڕۆژی ڕاپەڕینی خەڵكی سلێمانی بڵاوكردەوە. لە پەیامەكەیدا هاوسەرۆكی یەكێتی سەرباری…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێكهاتەی نوێی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا رەنگدانەوەی خواستی دانیشتووانەكەیەتی

لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەفدێکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، پێكهاتەی نوێی ئەنجوومەنەكە…
Total
0
Share