راگەیەندراوێك لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە

هێڵی ئاسمانیی قەتەری گەشتە ئاسمانییەكانی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەستپێدەكاتەوە.

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “هێڵی ئاسمانیی قەتەری گەشتە ئاسمانییەكانی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەستپێدەكاتەوە”.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەپێی ئەو خشتەیەی كە لەلایەن هێڵی ئاسمانیی قەتەرییەوە بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی نێردراوە، وابڕیارە لە 2ی 7ی 2025 و هەموو رۆژانی هەفتە، گەشتە ئاسمانییەكانیان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیەوە دەستپێبكەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە: كاركردن لە رێگای دووسایدی دەربەندیخان-كەلار دەستیپێكردەوە

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی هەرێم رایدەگەیەنێت، كاركردن لە پڕۆژەی رێگای دووسایدی دەربەندیخان-كەلار دەستیپێكردەوە و مانگانە بڕی یەك ملیار دینار بۆ…
Total
0
Share