موحسین مەندەلاوی: دانیشتنەکەی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەران یاسایی بوو

جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دانیشتنەکەی دوێنێ سێشەممەی ئەنجومەنەکە، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ کارا و یاسایی بووە.

لە نووسراوێکدا، کە واژووی نازم سەعدی، بەڕێوەبەری نووسینگەی موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی لەسەرە و وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، هاتووە، “بە پشتبەستن بە بڕگەکانی ماددەی (35/یەکەم/ا) لە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەران، کە تێیدا هاتووە جێگری یەکەم بەرپرسیارە لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، کردنەوەی و سەرۆکایەتیکردنی دانیشتنەکانی ئەنجومەن، لەکاتی نەبوونی یان نەتوانینی جێبەجێکردنی ئەو ئەرکانە لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، دووپاتی دەکەینەوە کە دانیشتنی دوێنێ سێشەممە، لەڕووی رێژەی ئامادەبوونی پەرلەمانتاران و ئەو بڕیارانەی تێیدا دراون، یاسایین”.

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، “بڕیاری یاسایی یان نایاساییبوونی دانیشتنێک، دەکەوێتە سەر دەسەڵاتی دادوەری”.

دوێنێ سێشەممە، لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوای دروستبوونی ناکۆکی لەسەر تێپەڕاندنی چەند یاسایەک، گرژی لەنێوان پەرلەمانتارەکاندا دروستبوو.

دواتر، مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، ئەو دانیشتنە نایاسایی بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای فیدراڵی پڕۆژەیاسایەكی دڵخوازی سەدر و حەلبووسی ڕەتكردەوە

دادگای فیدراڵیی عێراق پڕۆژه‌یاسای ئاسایشی خۆراكی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌، كه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرابوو، وە پڕۆژەیاسایەكی…
زیاتر ببینە

دەستەی دەستپاکیی عێراق: سزای بەندکردن بۆ محەمەد کەربولی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران دەرچوو

پەرلەمانتارێکی عێراق سزای بەندکردنی بۆ دەرچوو. دەستەی دەستپاکیی عێراق، ڕایگەیاند، سزای بەندکردن بۆ محەمەد کەربولی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی…
Total
0
Share