سەرۆکی دەستەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان رایدەگەیەنێت، بۆ یەکەمجار و لە عێراق تووشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە مووچەیان بۆ دەبڕدرێتەوە.
زکری عەبدولرەحیم سەرۆکی دەستەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و دەزگای وارسی نێودەوڵەتی دەستمانکردووە بە جێبەجێکردنی رێککارەکانی سوودمەندبوونی تووشبووانی شێرپەنجە لە مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، لە رێگای لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەنگاوی یەکەمی پرۆژەکە لە پارێزگای کەربەلاوە دەستیپێکردووە، دوای تۆمارکردنی ناوی تووشبووانی شێرپەنجە و هەڵسەنگاندنی دۆخی نەخۆشەکان، پرۆسەکە لەسەرجەم پارێزگاکانی دیکەش دەستپێدەکات.