سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە

سەرۆک کۆماری و سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و پرسی مووچەی هەرێم و هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

هەریەکە لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق کۆبوونەوە و لەبارەی دۆسیە دارایی و کارگێڕییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد جەختلەوەکرایەوە، پێویستە لە چوارچێوەی دەستوور و یاسا بەرکارەکان چارەسەربکرێن، بە شێوەیەک دادپەروەری کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی بەردەوام بەدیبهێنێت.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگی یەخستنی هەڵوێست و رای نێوان سەرجەم هێز و حزبە نیشتمانییەکان کرایەوە لە دانانی بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق لە ریزی پێشەوەی ئامانجەکانیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری گەنجان و لاوانی عێراق: دەمانەوێت ببینە بەرهەمهێنەری یارییە ئەلیکترۆنییەکان

وەزیری گەنجان و لاوانی عێراق رایدەگەیەنێت، دەمانەوێت عێراق تەنیا بەکارهێنەری یارییە ئەلیکترۆنییەکان نەبێت، بەڵکو بەرهەمیشیان بهێنێت. ئەحمەد موبەرقەع،…
زیاتر ببینە

سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کۆبوونەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری و قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق…
Total
0
Share