بەهۆی گڕگرتنی بارهەڵگرێکەوە شۆفێرەکەی سووتا و گیانی لەدەستدا

درەنگانی شەوی رابردوو له‌سه‌ر رێگای نێوان خه‌بات – هه‌ولێر تانكه‌رێك ئاگریگرت و شۆفێرەکەی سووتا و گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی هەولێر بڵاویکردەوە، له‌سه‌ر رێگای جه‌دیده‌ له‌نێوان خه‌بات-هه‌ولێر تانكەرێك وه‌رگه‌ڕا و ئاگریگرت و بووە ھۆی سووتان و گیان لەدەستدانی شۆفێره‌كه‌ی.

لەدوای رووداوەکە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی تەرمی شۆفێرەکەیان لە بارهەڵگرەکەدا دەرهێناوە و رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share