بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لە پارێزگایەک پشوو راگەیەندرا

بەهۆی گەرماوە، سبەینێ لە پارێزگای زیقار پشووی رەسمییە.

عیزەت عەودە ناشی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای زیقار، رایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمییەوە سبەینێ دووشەممە لە سەرجەم دامودەزگاکان پشووی رەسمییە.

دەشڵێت، “ئەنجومەنی پارێزگا دوای چاودێریکردنی راپۆرتە کەشناسییەکان و دۆخی کەشوهەوا بڕیارەکەی دەرکردووە و ئێستا پلەی گەرمی لە دۆخی ئاسایی دەرچووە”.

باس لەوەشدەکات، لەپێناو سەلامەتیی گیانی هاوڵاتییان ئەو بڕیارەیان دەرکردووە، بۆ ئەوەی لە بەرکەوتنی تیشکی خۆر بەدووربن و زیان بە تەندروستییان نەگات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فایەق زێدان: سەربەخۆیی راستەقینەی دەسەڵاتی دادوەریی بەدیهاتووە

سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، رایدەگەیەنێت، سەربەخۆیی راستەقینەی دەسەڵاتی دادوەری بەدەستهاتووە، چونکە دادوەرەکان یاساکان بەبێ لایەنداری جێبەجێدەکەن. فایەق…
Total
0
Share