نوێترین زانیاریی لەبارەی وردبینیکردنی لیستی مووچەی مانگی شەش

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق وردبینیکردنی لیستی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی تەواوکردووە و لە ئێستادا رێککارەکانی تەمویلکردنی پارە و وردەکارییەکانی ماون.

غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای رایگەیاند، بەغداد وردبینیکردنی لیستی مووچەی مانگی شەشی تەواوکردووە، هیچ تێبینییەکیان لەسەری نەبووە، ئەوەی ماوەتەوە رێککارەکانی وەزارەتی دارایین بۆ تەمویلکردنی مووچە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو رێککەوتنەی لەنێوان هەرێم و فیدراڵ کراوە بە هەوڵەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رێککەوتنێکی کۆنکرێتییە زامنی سەرجەم شایستە داراییەکانی هەرێم دەکات بەو مەرجەی هەرێم پابەندبێت بەو مەرجانەی لە رێککەوتنەکەدا هاتووە لە رادەستکردنی داهاتی نانەوتی و رادەستکردنی بڕی دیاریکراوی نەوت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی چالاکییە سیاسی، ئەدەبی و ئاینییەكان ڕاگیران و هانی خۆڤاكسینكردن دەدرێت

لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا كۆبووەوە و چەند بڕیارێكی دا، هانی هاوڵاتیان دەدات ڤاكسین وەربگرن…
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت دەستیپێکرد

کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بە بەشداری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەستیپێکرد و دەستپێکی کۆبوونەوەکە بە پیشکەشکردنی ڕاپۆرتی…
Total
0
Share