هونەرمەندی لوبنانی زیاد رەحبانی کۆچی دواییکرد

هونەرمەندی گۆرانیبێژی لوبنانی زیاد رەحبانی کوڕی هونەرمەند فەیروز کۆچی دواییکرد.

میدیاکانی لوبنان بڵاویانکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ شەممە زیاد رەحبانی گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر و نووسەری لوبنانی بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی 69 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

زیاد رەحبانی کوڕی هونەرمەندان فەیروز و عاسی رەحبانییە.

زیاد رەحبانی جگە لەوەی خۆی خاوەنی چەندان گۆرانییە ئاوازدانەری بەشێکی زۆر لە گۆرانییەکانی هونەرمەند فەیروزە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک جیاوازی “سەر سوڕهێنەر”ی بۆ ماوەیی دانیشتوانی ئێران نیشان دەدات

تیمێکی توێژەرانی نێودەوڵەتی کە توێژەرانی زانکۆی کۆڵنی ئەڵمانیشیان تێدا بووە لە لێکۆڵینەوەیەکدا گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە جیاوازی بۆ…
Total
0
Share