لە سعودیە چالاکییەکانی “SQUID GAME” دەستیانپێکرد

لەچێوەی چالاکییەکانی وەرزی ڕیاز، کە لە 20ی تشرینی یەکەمەوە دەستی پێکردووە و تاوەکو مانگی ئازار بەردەوام دەبێت، ئەمڕۆ هەینی چالاکییەکانی “SQUID GAME” دەستیان پێکرد کە لە بیرۆکەی فیلمی کۆریی “SQUID GAME”ەوە وەرگیراوە.

لە ڕاگەیاندنێکی فەرمیدا هاتووە، یارییەکانی “SQUID GAME” بۆیەکەمجار لە سعودیە پێشکەشدەکرێت، بەناونیشانی “ئێستا تەحەدا و مەترسییەکانی ئەزموونی فیلمی بەناوبانگی “SQUID GAME” تاقیبکەرەوە لە پۆلیڤارد لە ڕیاز سیتی”.

ئەمە یەکەمجار نییە ئەزموونی ئەو فیلمە کۆرییە دووبارە دەکرێتەوە، بەڵکو پێشتر یەكێک لەو بینەرانەی کاریگەریی زۆری فیلمەکەی لەسەربوو لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەڕێگەی تۆرە کۆمەڵایەتییەکانەوە ئاگاداریی بۆ دووبارەکردنەوەی ئەزموونەکە بڵاوکردەوە ئەو کەسە خۆی بە “MR. BEST” ناساند و زیاتر لە 450 کەس بەشدارییان لە بانگەوازەکەیدا کرد.

فیلمی “SQUID GAME”ی کۆری خاوەنی بینەرێک بووە لە تۆڕی نێتفلێکس کە پێشتر هاوشێوەی نەبووە، چیرۆکەکەی باس لە کێبڕکێی بەشداربووەکان دەکات بۆ بردنەوەی خەڵاتێک کە بڕەکەی 45.6 ملیار وون “38 ملیۆن دۆلار”ە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زللــەیەكی ویڵ سمیس هەرای نایەوە
ئۆسكاری 2022 دابەشكرا.. نابیستێك و جێندەرگۆڕاوێك ئۆسكاریان بردەوە

لە شاری لۆس ئەنجلس-ی ویلایەتی كالیفۆرنیا، ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکاری 2022 بەڕێوەچوو، ئەمساڵ ئاهەنگەكە بە ئۆنلاین بەڕێوەنەچوو و…
Total
0
Share