راگەیەندراوێك لە وەزارەتی تەندروستیی عێراقەوە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایدەگەیەنێت، دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان و 16 تووشبووی نوێی تای خوێنبەربوون تۆماركراون.

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان و 16 تووشبووی نوێی پەتای تای خوێنبەربوون لە عێراق تۆماركراون كە ئەو دوو كەسەی گیانیان لەدەستداوە لە پارێزگای زیقار و واست بوون.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتووەتە 30 كەس و تووشبوو بە تای خوێنبەربوون گەیشتووتە 231 كەس.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق.. تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە دەیویست زیاتر لە 10 ملیۆن دیناری ساختە ساغبکاتەوە

فەرماندەیی هێزە سنوورییەکانی عێراق دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە دەیویست پارەی ساختە لە بازاڕەکاندا ساغبکاتەوە. لە راگەیەندراوێکدا فەرماندەیی هێزە…
Total
0
Share