ناسنامەی ئەو 500 کۆچبەرە ئاشکرابوو کە لە دورگەی کریتی یۆنان ژیانیان کەوتبووە مەترسییەوە

دەزگای لوتکە بڵاویکردەوە، ئەو بەلەمەی دوێنێ بە 500 کۆچبەرەوە لە دورگەی کریتی لە دەریای ئیجە خەریکبوو نوقم ببێت، کۆچبەرەکانی ناوی سوری و میسری بوون.

دەزگای لوتکە بۆ ئاوارە و پەنابەران ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، “ئەو بەلەمەی دوێنێ سێشەممە بە 500 کۆچبەرەوە لە دورگەی کریتی لە یۆنان نزیکبوو لە نوقمبوونەوە، ناسنامەی کۆچبەرەکانی ناوی ئاشکرابوو کە سوری و میسری بوون و لە وڵاتی لیبیاوە بە ڕێکەوتوون بۆ ئیتاڵیا، بەڵام لە درێژەی گەشتەکەیاندا دووچاری مەترسی بونەتەوە”..

ئاماژەی بەوەش کردووە، “ئێستا کۆچبەرەکان سەرجەمیان رزگار کراون لە  ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی ڕزگارکردن کە  لە کەناراوەکانی کریتی بەڕێوەچووە و گواستراونەتەوە بۆ شارۆچکەی خانیا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژووری بازرگانیی سلێمانی: رێگرییەکانی حکومەتی عێراق کاری چەندین کارگەی لە هەرێم راگرتووە

سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی رایگەیاند، “رێگرییەکانی حکومەتی عێراق کاری چەندین کارگەی لە هەرێمی کوردستان راگرتووە”. نەوزاد غەفور، سەرۆکی…
Total
0
Share