نووسینگەی راگەیاندنی قادر عەزیز، یاریدەدەری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لێدوانێک کە بە ناوی ناوبراوەوە بڵاوکراوەتەوە، رەتدەکاتەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی قادر عەزیز لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت، “چەند رۆژێکە لە هەندێک پەیج و میدیای سێبەر لێدوانێك بەناوی هەڤاڵ (قادر عەزیز) بڵاودەکرێتەوە سەبارەت بە دوا کۆبوونەوەی باڵای یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “لە بەرامبەر ئەو هەواڵە هەڵبەستراوانەدا بۆ هەموو لایەکی رووندەکەینەوە، کە هەڤاڵ قادر عەزیز لە ماوەی رابردوودا هیچ لێدوانێکی نەداوە، بەڕێزیشیان هەمیشە لەگەڵ تەبایی و یەکریزیی نێوماڵی کورد و تێپەڕاندنی ئەم دۆخە خراپەیە کە گەلەکەمان بەهۆی بێمووچەیی و خزمەتگوزاریی پێویست، تێیکەوتووە”.