وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێکی نوێ لەبارەی منداڵانی شەهید دەدات

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران ڕایگەیاند، بۆ ئەمساڵ بڕیارێکی نوێ بۆ منداڵانی شەهید لە وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم دراوە.

پێشڕەو حەمەجان، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “بۆ ئەمساڵی خوێندن بڕیارێکی نوێ هەیە بۆ منداڵانی شەهید لە وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم، ئەویش ئەوەیە لە هەر بەشێکدا، گەر کورسییەکی بەتاڵ مایەوە، ژمارەیەک خوێندکار بەیەک کۆنمرەوە کێبڕکێیان کرد بەمەبەستی وەرگرتنیان، لەناو ئەو خوێندکارانەشدا کچێک یان کوڕێکی شەهید هەبوو، ئەوا کورسییەک بۆ ئەو خوێندکارە زیاددەکرێت، ئەو خوێندکارانەی دیکەش کێبڕکێ لەسەر ئەو کورسییە دەکەن کە ماوەتەوە”.

وتیشی،” هاوشێوەی ساڵەکانی ڕابردوو تێچووی خوێندنی ئێواران یان پاراڕێل یان خوێندنی ئەهلی، لەلایەن وەزارەتەوە دابیندەکرێت، بۆ کچ و کوڕی شەهید”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی ژینگەی هەرێم: زیانە ژینگەییەكانی تۆپبارانەکانی تورکیا هاوتان بە زیانەکانی ‏‏10 ساڵی ڕابردوو

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان، ئاماری داهاتەکانی ساڵی ڕابردوو و ئەو زیانانەی تۆپبارانەکانی تورکیا لە هەرێمی…
زیاتر ببینە

لە سلێمانی چالاکییە سیاسی، ئەدەبی و ئاینییەكان ڕاگیران و هانی خۆڤاكسینكردن دەدرێت

لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا كۆبووەوە و چەند بڕیارێكی دا، هانی هاوڵاتیان دەدات ڤاكسین وەربگرن…
Total
0
Share