ئیسرائیل هێرشیكردە سەر سوپای سووریا

کەمێک لەمەوبەر، ئیسرائیل هێرشیکردە سەر سوپای سووریا لە شاری سوەیدا.

سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا بڵاویكردەوە، هێرشەکە راستەوخۆ لەسەر فەرمانی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیران و یسرائیل كاتس، وەزیری بەرگری بووە.

دەشڵێت، هێرشەکەیان کردووەتە سەر ئەو یەكانەی سوپای سووریا، كە چوونەتە شاری سوەیدا و بوونەتە مەترسی لەسەر ژیانی درووزەكان و ئەوانیش هەوڵدەدەن، درووزەكان بپارێزن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هـ.ـەسـ.ـەدە: گرووپەکانی سەر بە دیمەشق هێرشدەکەنەسەر ناوچەکانی دەرەوەی رێککەوتنەکە

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هـ.ـەسـ.ـەدە) رایگەیاند، پێکدادانی توند لەنێوان هێزەکانیان و گرووپە چـ.ـەکدارەکانی سەر بە دیمەشق سەریهەڵداوە.…
Total
0
Share