ئاماری قوربانییانی شەڕەکەی سوەیدا بەرزبووەوە

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لە شەڕ و پێکدادانەکانی سوەیدا تاوەکو ئێستا 42 کەس کوژراون و 120 کەسی دیکەش برینداربوون.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، بڵاویکردەوە، “بەهۆی پێکدادانی نێوان دروز و بەدو لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان لە پارێزگای سوەیدا لە باشووری سوریا، تاوەکو ئێستا لانیکەم 42 کەس کوژراون و 120 کەسی دیکەش برینداربوون”.

بەپێی ئاماری روانگەی سوری، ” لە نێو کوژراوەکاندا پێنج چەکدار هەن کە ناسنامەیان دیار نییە و نازانرێت سەر بە وەزارەتی بەرگرین یان نا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکوزیرانی ئەرمینیا ئامانجی تورکیا لە شەڕی ئازەربایجان و وڵاتەکەی ئاشکرا دەکات

سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا ئامانجی وڵاتی تورکیا لە بەردەوامی شەڕی ئەوان لەگەڵ ئازەربایجان ئاشکرا دەکات و دەڵێت، هەموو هەوڵی تورکیا…
Total
0
Share