دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵگیرا

بەهۆی ئامادەنەبوونی ژمارەی پێویستی ئەندامان، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵگیرا.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، بڕیاربوو کاتژمێر 1:00 ی پاشنیوەڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێبکات، بەڵام ژمارەی پێویستی ئەندامان ئامادەنەبوون، بۆیە کۆبوونەوەکە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر دواخراوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، دوای تەواوبوونی نیو کاتژمێرەکەش هێشتا رێژەی یاسایی ئامادەبووان تەواونەبووە، بەو هۆیەوە موحسین مەندەلاوی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنەکە کۆبوونەوەکەی بۆ کاتێكی نادیار هەڵگرت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆپراسیۆنەكانی بەغداد: شسكتمان بە سێ هێرشی موشەكی بۆسەر فڕۆكەخانە و ناوچەی سەوز هێناوە

فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غداد ڕایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و توانیویانە شكست به‌ سێ هێرشی موشه‌كی بهێنن، كه‌ ئاڕاسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداد و…
Total
0
Share