وێنە.. ئەو پەیکەرانەی قاسم سولەیمانی کە بوونە مایەی “شەرمەزاری”

دوای دوو مانگ لە کوشتنی قاسم سولەیمانی، لەلایەن سوپای پاسدارانەوە هەڵمەتێک بۆ دروستکردنی پەیکەری قاسم سولەیمانی لە تەواوی شار و شارۆچکەکانی ئێران دەستیپێکرد و هەڵنەبژاردنی هونەرمەندێکی بە ئەزموون بۆ ئەم کارە وایکرد بەشێکی زۆر لە پەیکەرەکان تەنانەت نەچنەوە سەر قاسم سولەیمانی.

کاتێک پەیکەرەکانی قاسم سولەیمانی دروستکران و لە شوێنە گشتییەکاندا دانران، خێرا ڕەخنەکان لەسەر شێوازی دروستکردن و شێوەی پەیکەرەکان دەستیانپێکرد، بەجۆرێک بەشێک لە خەڵکی ئێران و ڕەخنەگران پێیان وایە پەیکەرەکان زیاتر لە کارئەکتەری کارتۆنی دەچن تا قاسم سولەیمانی.

بەشێک لەو پەیکەرانەی کە زۆرترین ڕەخنەیان لێگیرا پەیکەری قاسم سولەیمانی بوو لە بەندەر ئەنزەلی  و شاری زەرەند کە ئەوەی بەندەر ئەنزەلی ڕەخنەگران پێیان وابوو زیاتر لە کارئەکتەری کارتۆنی سپۆنج بۆب دەچێت تا قاسم سولەیمانی.

پەیکەرێکی قاسم سولەیمانی لە شاری جیفریت لە پارێزگای کرمان کە زیاتر شێوەیەکی کارتۆنی هەیە

پەیکەری قاسم سولەیمانی لە بەندەر ئەنزەلی لە سنوری ئازەربایجان و ئێران کە ڕەخنەگران پێیان وایە ئەم پەیکەرە زیاتر لە کارئەکتەری سپۆنج بۆب دەچێت.

پەیکەری قاسم سولەیمانی لە شاری زەرەند کە بە وتەی ڕەخنەگران هیچ لە قاسم سولەیمان ناچێت

پەیکەری قاسم سولەیمانی لە درلگان، لە پارێزگای سیستان و بلوجستان کە بە وتەی ڕەخنەگران ئەم پەیکەرە وادەردەکەوێت لە مۆم دروستکراوە

بابەتی پێشتر

(فۆتۆ) خاوێنکردنەوەی یاریگای مێندۆزۆرزا لە بەفر

بابەتی دواتر

10 وەزیری بەرگریی پێشووی ئەمریکا داوا لە پنتاگۆن دەکەن دەستێوەردان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان نەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share