پێشڕەو مەلاوەیسی: سلێمانی پایتەختی ئاشتی و متمانەی هەر چوار پارچەكەی كوردستان

پێشڕەو مەلاوەیسی، رۆژنامەنووس و میدیاكار وتارێکی لەژێر ناونیشانی (سلێمانی پایتەختی ئاشتی و متمانەی هەر چوار پارچەکەی کوردستان) بڵاوکردەوە.

دەقی وتارەکەی:

ئەم سلێمانییە تا تەمەنی هەڵكشێ نازناوەكانیشی هەڵدەكشێ، لە سەردەمی شۆڕشگێڕیدا دەچووەوە بەگژ قولەی قافدا، هەر كوچەو كۆڵانێكی دەنگی سرودی مەشخەڵان و ئەی ڕەقیب و خوایە وەتەن ئاواكەی وەك بانگی ئازادی دەچڕی، لەشەویشدا دەنگی فیشەكی كوڕان و كچانی ئاوازی ڕزگاری گەلیان پێدەنەخشان، وە دڵی ڕەشی نەیارەكانی كوردیان خەڵتانی خوێنەكرد، ئەم سولەیمانییە ناسرەوێت، بەم تەمەنە كورتەوە چەندین نازناوی كراوە بە باڵادا، ئەمڕۆش بووە بە پایتەختی متمانەو ئاشتی هەر چوار پارچەكەی كوردستان.

هەنگاوی یەكەمی، جێ بە جێكردنی بانگەوازەكەی عەبدوڵا ئۆجەلان” بۆ چەكدانان و بێدەنگكردنی لولەی چەك و چۆڵكردنی سەنگەری ئاگر، بەرەو سەنگەری سەروەربوونی یاسا و جێ بە جێكردنی ئاشتی لە باوكوری كوردستان، ئەم جارەش ئەو مێژووە بۆ سلێمانی و فەرمانڕەواكەی بوو، ئەمەش سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە كە یەكێتی نیشتمانی كورستان، حیزبە نیشتمانی و نەتەوەییەكەی هەر چوار پارچەكەی كوردستانە، چونكە چەك دانانی شۆڕشێكی تەمەن پەنجا ساڵە دەگرێتە باوەش، لە چی شوێنێكیش، شوێنگەی مەلیك و بەگژداچوونەوەی زوڵم و بانگەوازی ڕزگاری كورد كەڵدەبژێرن.

هەموو پرۆسەیەكی ئاشتی و هەڵوەشاندنەوەی حیزبێكی شۆڕشگێڕی تەمەن پەنجا ساڵەی وەك پارتی كرێكارانی كوردستان، بێگومان جێیەكی ئەمینی دەوێ ئەمەش ئەوەمان پێدەڵێت سلێمانی و ئەمینترین شوێنی هەرێمی كوردستانە،  بۆیە دەڵێم كاروانی جوانییەكانی ئەم سنورە بە هیچ كەسێك ڕاناوەستێت، ئەمەیە سلێمانی و ئەمنیەتی سنورەكەی و پێشەنگەكەی هەرێمی كوردستان.

پێشڕەو مەلاوەیسی

رۆژنامەنووس و میدیاكار

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جوتیار عادل: هێلكەبارانكردنەكە هێندەی یەك هەنگاوی مێروولە كاریگەریمان لەسەر دروستناكات

وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كاری لە پێشینەی حكومەتی هەرێم دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانە و دەڵێت،”هێلكەبارانكردنەكە هێندەی یەك هەنگاوی مێروولە…
Total
0
Share