محەمەد حاجی مەحمود: نەوتی هەرێم بفرۆشرێت و بخرێتە خزمەتی خەڵکەوە

محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو دەستی دەستییەی بەغداد دەیكات یاریكردنە بە پیرۆزییەكانی 12 ملیۆن مرۆڤ.

وتیشی، “‏سپاردنی بودجە و مووچەی خەڵكی كوردستان بە لیژنە و لیژنەكاری ئامانجەكەی بۆ خۆدزینەوە و جێبەجێنەكردنی ئەو مافە دەستووریی و یاساییەی خەڵكە”.

دەشڵێت، “‏بۆیە تكایە با چیتر لایەنی كوردستانی خۆیان فریونەدەن و هەستی خەڵكی كوردستانیش بریندارنەكەن، بە چەند 48 كاتژمێری دیكەش بۆچوونەكانیان بەرامبەر كورد ناگۆڕن، ئەگەر دەتوانن با زووتر بڕیاری خۆیان بدەن، لە حكومەتی عێراق بكشێنەوە، بایكۆتی هەڵبژاردنەكان بكەین و نەوتی هەرێمی كوردستان بفرۆشرێت و بخرێتە خزمەتی خەڵكەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

روانگەی سەوزی عێراق: بەهۆی خۆڵبارینەوە عێراق رۆژانە یەک ملیۆن دۆلار زیانی پێدەگات

روانگەی سەوزی عێراق رایدەگەیەنێت، زیانەکانی خۆڵبارین لەسەر عێراق، بە یەک ملیۆن دۆلار لە رۆژێکدا دەخەمڵێندرێت. روانگەکە لە بەیاننامەیەکدا…
Total
0
Share