ترەمپ ئامادەی یاریی کۆتایی جامی جیهانیی یانەکان دەبێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئامادەبوونی خۆی لە یاریی کۆتایی جامی جیهانیی یانەکان راگەیاند، کە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.

بەپێی رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی، ئەم لێدوانەی ترەمپ لە میانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی کورتدا بوو، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆشکی سپی سازیکردبوو و تێیدا لەبارەی یارییەکەوە، تەنها وتی، “دەچم”.

جێی باسە، یاریی کۆتایی جامی جیهانیی یانەکان، لەنێوان پاریس سانجێرمانی فەرەنسی و چێڵسیی ئینگلیزیدا لە یاریگای مێتلایف لە ئیست رەزەرفۆرد لە ویلایەتی نیوجێرسی، بەڕێوەدەچێت.

هاوکات بڕیارە جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتیی دیاری سیاسی و وەرزشی، ئامادەی یارییەکە بن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری هەواڵگری: تیك تۆك هەڕەشەی راستەقینەیە بۆسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا

بەڕێوەبەری هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، بڵاوبوونەوەی تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تیك تۆك)ی چینی مایەی نیگەرانیی واشنتن-ە، پێشیوایە دەبێتە هەڕەشەی راستەقینە…
Total
0
Share