سەرۆکی بەرازیل: باجی %50 بەسەر بەرهەمەکانی ئەمریکادا دەسەپێنین

لویز ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا، سەرۆکی بەرازیل هەڕەشەی سەپاندنی باجی 50% بەسەر بەرهەمەکانی ئەمریکا دەکات، ئەمەش لە وەڵامی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، کە هەمان بڕیاری بەرامبەر بەرازیل دابوو.

سەرۆکی بەرازیل لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، “هەر وڵاتێک تاکلایەنانە باجمان بەرامبەر زیادبکات، ئێمەش بەپێی یاسا، وەڵامی دەدەینەوە و باجی بەسەردا دەسەپێنینەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەژێر رۆشنایی بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سەپاندنی %50ـی باج بەسەر بەرهەمەکانی بەرازیل، ئەوانیش بە هەمان رێژە باج بەسەر بەرهەمەکانی ئەمریکادا دەسەپێنن.

دوێنێ چوارشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئیدارەکەی باجی 50%ی زیادە بەسەر بەرهەمە بەرازیلییەکاندا دەسەپێنێت؛ هاوشانی بەرازیل، چەند وڵاتێکی دیکەش (لەناویاندا عێراق) لەم بڕیارەی ترەمپ بێبەش نەبوون، بەڵام بە رێژەی جیاواز.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەڕانەوەی کوردەکان لە بیلاڕوسیاوە ڕێژەی کۆچبەرانی لەو وڵاتەدا کەمکردووەتەوە

یەکێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند، گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرانەی بڕیاریانداوە بچنەوە وڵاتەکانی خۆیان، ڕێژەی کۆچی نایاسایی لە بیلاڕوسیا کەمکردووەتەوە. یلڤا جۆنانسۆن،…
زیاتر ببینە

سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی: هەرێمی کوردستان و بەغداد لەسەر 14 خاڵی سیستمی ئەسیکۆدا ڕێککەوتوون

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی چوار مانگدا هەرێمی کوردستان دەستدەکات بە جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا.…
Total
0
Share