دوای هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ سەپاندنی باجی زیاتر بەسەر چەند وڵاتێکدا، نرخی نەوت دابەزی.
بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە رێژەی %0.31 دابەزی و بە 69 دۆلار و 97 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساسیش بە رێژەی %0.39 دابەزینی بەخۆیەوە بینی و لەئێستادا، بە 68 دۆلار و 11 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوێنێ چوارشەممە، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند باجی زیاتر بەسەر چەند وڵاتێکدا دەسەپێنێت و لەڕێی ئیدارەکەیەوە، بە نامە هەریەکە لە وڵاتانی (فلیپین و عێراق)ـی ئاگادارکردەوە کە بڕیارەکە ئەوانیش دەگرێتەوە.